ئەمڕۆ هەینی ١٩ ی تەموز بە کارهێنەرانی خزمەتگوزارییەکانی مایکرۆسۆفت لە سەرانسەری جیهان، لەنێویاندا بانکەکان و هێڵە ئاسمانییەکان، پچڕانی بەرفراوانیان ڕاگەیاند، ئەمەش چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی ئەو کۆمپانیا تەکنەلۆژیاکە ڕایگەیاند کە کاردەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەیەک کە کاریگەری لەسەر دەستڕاگەیشتن بە بەرنامە و خزمەتگوزارییەکانی مایکرۆسۆفت هەیە.
هۆکار و سروشتی ورد و ڕادەی پچڕانەکە تا ئێستا ڕوون نەبووەتەوە، هەندێک میدیای جیهانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن مایکرۆ سۆفت ئەبدەیتێکی نویکردنەوەی کردووە، بەلام لە زۆرێک لە پەیوەندیەکان کەمووکوڕی هەبووەو بۆتە هۆی ئەم راگرتنە گەورەیە.
ئەم راوەستانە گەورەیە کە سەرەتا لە ئوسترالیاوە سەریهەڵداوە، دواتر هەموو وڵاتە جیهانییە گەورەکانی وەک ئەمەریکا و وڵاتانی ئەورپا و هیندستان و وڵاتانی کەنداوی عەرەبی و سەدان وڵاتی تری گرتۆتەوە.
راوەستانی خزمەتگوزارییەکان و پێشاندانی شاشە شینەکان کە ئاماژەیە بۆ راوەستان هێلەکانی کۆمەنیکەشن ترسی خستۆتە دڵی هەموو جیهانەوە.
تێکڕای ئەم راوەستانە بۆتە مایەی زەرەرێکی زۆر گەورەی مادی کە سەدان ملیار دۆلار دەخەمەڵێنرێت.
ئەم رووداوە کوتوپڕە هێندە گەورەیە رووماڵکردنی لە میدیاکانەوە بۆتە کارێکی قورس و گران و زۆر بەرافراوان.