بەهۆی هێرشی حوسییەکان بۆسەر تەل ئەبیب چەند کەس بوونە قوربانی

بەهۆی هێرشی حوسییەکان بۆسەر تەل ئەبیب یەک کەس گیانی لەدەستدا و چەند کەسیش بریندار بوون.

ئەمڕۆ هەینی، چاوگێک لە گروپی چەکداری حوسییەکان بە میدیا عەرەبییەکانی راگەیاند'' چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکێکیان ئاڕاستەی تەل ئەبیب کردووە کە چواریان خراونەتە خوارەوە''.

باسی لەوەش کردووە، سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و موشەکەکە لەکاتی رۆشتنیان بەرەو ئامانجەکانیان خراونەتە خوارەوە بەڵام فڕۆکەیەکیان ئامانجەکەی پێکاوە و گەیشتووەتە تەل ئەبیب.

زاکی هێلەر، وتەبێژی خزمەتگوزاری ئەمبولانسی ئیسرائیلی رایگەیاند" بەهۆی هێرشەکەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و حەوت کەس بریندار بوون، و بەهۆی خەتای ئینسانییەوە نەیانتوانیوە فڕۆکەکە بخەنە خوارەوە".

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت شەوی رابردوو، وتەبێژی گروپی چەکداری حوسییەکان رایگەیاند، پلانیان هەیە چەند ناوچەیەکی تەل ئەبیب بە ئامانج بگرن.



PM:02:12:19/07/2024