لە پارێزگایەکی تورکیا بومەلەرزەیەک روویدا

ئەمڕۆ هەینی ١٩ی تەمموزی ٢٠٢٤ بوومەلەرزەیەک لە پارێزگای تەکیرداغی تورکیا روویدا. 

سه‌رۆكایه‌تی بەڕێوەبردنی كاره‌سات و باری له‌ ناكاو (ئافاد) رایگەیاندووە" ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بەگوڕی (٤.٤) پلەی رێختەر، لە سنووری شارۆچکەی موراتلی سەر بە پارێزگای تەکیرداغ روویداوە". 
 
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی ئافاد، زەمینلەرزەکە بە قووڵایی (١٥.٣) کم تۆمارکراوە. 

دوای هەردوو بوومەلەرزە بەهێزەکەی مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوو تائێستا ٥٦ هەزار و ٢٩٩ پاشەلەرزە لە تورکیا و باکوری کوردستان روویانداوە.



PM:11:21:19/07/2024