لەیەکەم راپرسی دوای کشانەوەی بایدن
هاریس پێش ترەمپ کەوتووە


لە یەکەم راپرسی دوای کەشانەوەی بایدن لە کێبەرکێی سەرۆکی ئەمەریکا، هاریس پێش سەرۆکی پێشوو ترەمپ کەوتووە.

دوو دامەزراوەی متمانەداری جیهانی رۆیتەرزو دامەزراوەی ئیپسوس راپرسیەک لە نێوان ترەمپ و هاریسی کاندیدی دیموکراتەکان ئەنجام دەدەن، کامالا هاریس بە رێژەی ٤٤٪ ی دەنگەکان بە دەستدەهێنێت، هەرچی ترەمپە ٤٢٪ ی دەنگەکان بە دەستدەهێنێت، ئەوانەی دەنگ بە کاندیدەکانی تر دەدەن، یان خۆیان یەکلایی نەکردۆتەوە لە ١٤٪ دەنگیان هێناوە، ئەوە لە کاتێکدایە کە لە کۆتا راپرسی نێوان ترەمپ و بایدن، ترەمپ ٧ خاڵ لە پێش بایدنەوە بوو. 

لە راپرسییەکی کەناڵی گەورەی بی بی سی نیوزدا ٨٧٪ ئەمەریکییەکان پێیانوایە بە کشانەوەی جۆ بایدن لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی دەرفەتی دیموکراتەکانی زیاتر کردوە بۆ سەرکەوتن.




PM:04:51:24/07/2024