کەشتییەک بە ٣٠٠ سەرنشینەوە ژێر ئاو کەوت

کەشتییەک بە ٣٠٠ سەرنشینەوە لە کەناری مۆریتانیا ژێر ئاوکەوت، و لە ئەنجامدا ١٥ کەس خنکان و ١٥٠ کەسیش بێسەروشوێنن.

ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی رایگەیاند"ئەمڕۆ لە کەناری مۆریتانیا کەشتییەک بە ٣٠٠ سەرنشینەوە ژێرئاوکەوتووە، و لە ئەنجامدا ١٥ کەس خنکاون و زیاتر لە ١٥٠ کەسیش بێسەروشوێن بوون".

ڕێکخراوەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، هێزەکانی پاسەوانی کەناراوەکانی مۆریتانیا ١٢٠ کەسیان ڕزگارکردووە، کە ١٠یان بەخێرایی گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان، هاوکات هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی کەسە ونبووەکان.





PM:11:22:24/07/2024