لە مەغریب بەهۆی گەرماوە ٢١ کەس گیان لە دەستدەدەن


 بەهۆی شەپۆلی گەرماوە لە وڵاتی مەغریب ٢١ کەس کە کەسانی بە ساڵاچوو تێدا بووە، گیانیان لەدەستداوە.

پێنجشەممە ٢٦ ی تەموز، وەزارەتی تەندروستی مەغریب بڵاویکردەوە، لە چەند رۆژی رابردوودا ٢١ حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی شەپۆلی گەرماوە لە وڵاتەکەدا تۆمار کراوە کە هەندیكیان بەتەمەن و نەخۆشبوون.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی وڵاتی مەغریب هۆشداری دابوو کە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو لە چەند پارێزگاو بەتایبەتی لە پارێزگای بێنی مەلال بۆ نزیکەی ٤٨ پلە بەرز دەبنەوە.

بەپێی ناوەندە جیهانییەکانی کەشوهەوا پلەکانی گەرما لە رۆژی ٢١ـی تەمموزی ئەمساڵ لە بەرزترین ئاستدا بووە و بەتێکڕاش پلەکانی گەرما ١٪ بەرزتر بووە لە ساڵانی رابردوو.

سەنتەری نەتەوەیی بۆ زانیاری ژینگەیی سەر بە حکومەتی ئەمریکا لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ٢٠٢٤ لە ریزبەندی پێنج گەرمترین ساڵەکانی مێژوودایە، پێشبینی دەکرێت ببێتە گەرمترین ساڵی مێژووش.




AM:12:19:26/07/2024