١٠ ئیسرائیلیی کوژران و ٣٨ بریندارە
ئیسرائیل هەڕەشەی توند دەکات

چەند ناوچەیەکی جۆلانی ئیسرائیل مووشەک باران دەکرێت و تا ئێستا ١٠ مەدەنی کوژران کە ژمارەیەک منداڵی تێدایە، ئیسرائیلە هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەو شەڕێکی گەورەو بەرفراوان دەکات.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە چەندد مووشەکێک ئاراستەی ناوچەی جۆلانی ئیسرائیل بە دیاریکراوی ( مەجدەل شەمس ) دەکرێت و دانەیەکیان بەر یاریگایەک دەکەوێت تا ئێستا ١٠ کوژراو هەیە کە ژمارەیەکیان منداڵن، هەروەها ٣٨ کەسی تر کە هەموویان مەدەنین بریندارن.

کاتی زۆر بەسەر مووشەک بارانەکەدا تێنەپەڕی بەرپرسانی ئیسرائیل کەوتنە تۆمەتبارکردنی حزبوڵا، ئەم حزبەش رەتیدەکاتەوە کە ئەوان ئەو هێرشەیان ئەنجام دابێت.

بەپێی بۆچوونی چاودێرانی سیاسی ئەم پەرەسەندەنەی نێوان لوبنان و ئیسرائیل دەبێتە مایەی شەڕێکی فراوان و گشتگیری نێوان ئسیرائیل و لوبنان و ئەگەر زۆرە لایەنە شیعەکانی ناوچەکەش تێوەبگلێن لەوانە عێراق و ئێران.

هەر ئەمشەو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند کە پێدەچێت ئەم پەرەسەندنانە ببێتە مایەی شەڕێکی گشتگیری نێوان ئیسرائیل و لوبنان.    




PM:09:54:27/07/2024