لەگەڵ کوژرانی ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی دەستەی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس دەمودەست کاردانەوەکان لەلایەنە پەیوەندیدارەکانەوە راگەیەندران، وەزیری بەرگری ئەمەریکا دەمودەست ڕایگەیاند" مەرج نییە هەڵگیرسانی شەڕ حەتمی بێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها وتیشی " کاری چڕدەکەین کە یارمەتیدەرن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان".
لە درێژەی لێدوانەکەی ئۆستن وەزیری بەگری ئەمەریکا وتیشی" ئەگەر هێرش بکرێتە سەر ئیسرائیل، ئێمە هاوکار دەبین و بەرگریان لێدەکەین".
- ئێران: ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە ماڵی عەلی خامەنەئی رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئامادەبوونی فەرماندەی سپای قودس لە کۆدەبنەوە، تا هەڵوێستی ئێران رابگەیەنن بەتایبەتی کە هەنیە لە تاران کوژرا.
- سامی ئەبو زوهری یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند" بە تیرۆرکردنی هەنیە تەقەی لە خۆیی کرد.
- زوهری دەشڵێت "ئامانجەکانی ئیسرائیل بەدی ناهێنێت و ناتوانێت پاڵ بە حەماسەوە بنێت بۆ ئەوەی تەسلیم بێت".
- سەرۆکی پارتی کرێکارانی ئیسرائیل دەڵێت" تیرۆرکردنی هانیە لە تاران و شوکر لە باشووری بەیروت "سەرکەوتنێکی گرنگی ئەمنییە"