ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایدەگەیەنێت" تۆڵەسەندنەوەی خوێنی بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس ئیسماعیل هانی ئەرکی ئێرانە".
عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی كوژرانی ئیسماعیل هه‌نییه و پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كه‌ی، رایگه‌یاند" ڕژێمی تاوانبار و تیرۆریستی زایۆنی لە ماڵی ئێمەدا میوانی ئێمەی تیرۆر کرد و دڵتەنگی کردین، بەڵام سزایەکی توندی بۆ خۆی ئامادە کرد".
خامنەیی لە درێژەی قسەکانیدا وتی" تۆڵەی خوێنی هەنییە لەم ڕووداوە تاڵ و دژوارەی کە لە خاکی کۆماری ئیسلامی ڕوویدا بە ئەرکی خۆمان دەزانین".
لای خۆیەوە مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران وتی" ئێران بەرگری لە یەکپارچەی خاکی خۆی دەکات و وا لە داگیرکەرانی دەکات کە پەشیمان ببنەوە لە کارە ترسنۆکەکانیان".
سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران کە هانیە پێش کوژرانی لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونیدا بەشدار بوو، درێژەیدا بە قسەکانی و وتی" دوێنی دەستی سەرکەوتووی ئەو هەنییە بەرزکرایەوە، ئەمڕۆش دەبێت لەسەر شانی خۆم بەرزی بکەمەوە بۆ ناشتنی".
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئیسماعیل هه‌نییه سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس له هێرشێكدا له تارانی پایته‌ختی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كه‌ی له شوێنی مانه‌وه‌ی بە موشەک کرانە ئامانج.