وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت" واشنتۆن هیچ زانیارییەکی لەسەر کوشتنی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس نییە و بەشداری تێدا نەکردووە".
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئهمڕۆ چوارشهممه له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا له سهنگافور ڕایگەیاند" واشنتۆن دەستی لە کوشتنی ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماسدا نەبووە و پێشتریش ئاگادار نهكراوهتهوه".
وتیشی" ڕووداوەکانی ئەمڕۆ هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر پرسی ئاگربەستی جەنگی غەززە نابێت".
جەختیشیکردەوە کە بەردەوام دەبن لەو كاره تا ئەوکاتەی کە پێویستە بۆ ئەوەی ئاگربهست رابگهیهنن.
بلینکن ڕاشیگەیاند" گرنگە بارمتەکان بگەڕێنرێتەوە ماڵەوە، لە نێویاندا ژمارەیەک ئەمریکی".