ناتانیاهۆ: هەموو ئەوانە دەکەینە ئامانج کە دەیانەوێت دەستیان بە ئیسرائیل بگات

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" هەموو ئەوانە دەکەینە ئامانج کە دەیانەوێت دەستیان بە ئیسرائیل بگات".

بنامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل کەمێک لەمەوبەر لە وتەیەکیدا رایگه‌یاند، هەموو ئەوانە دەکەینە ئامانج کەدەیانەوێت هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل و ئامادەین بۆ هەموو سیناریۆکان. دەزانین چەند رۆژێکی سەخت لەبەردەمماندایە.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە سێ بەرەدا هێرشمان دەستپێکرد، و دوێنێش جێگری نەسروڵڵامان لە لوبنان کوشت و ئەویش بەرپرسیار بوو لە هێرشەکانی باکوور بۆ سەر هاوڵاتیانمان".

ئاماژەی بەوەشکرد، " ڕۆژانی سەخت لەپێشمانە لەگەڵ چەندین ئاڵەنگاری سەخت".

جەختیشی لەوە کردەوە"ئێمە ئامادەین بۆ هەموو سیناریۆکان و هەموو هەڕەشەکان، هەروەها لەژێر هیچ فشارێکی ناوخۆیی و دەرەکی ڕاناوەستین تا هەموو ئەو کەسانەی زیان بە ئیسرائیل دەگەیەنن لەناو نەبەین".

ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوەدا کە " ئیسرائیل زەبری کوشندەی لە بریکارەکانی ئێران گەیاندووە، ئێمەش هەموو دەستکەوتەکانمان بەدەستهێنا، چونکە تەسلیم نەبووین".



PM:09:42:31/07/2024