بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١ی ئابی ٢٠٢٤، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی نەوت نرخی نەوت بە بەراورد بە رۆژانی رابردوو دابەزینی بەخۆوە بینی ونرخەکەی لە نزمی جێگیرە.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ٨١ دۆلار و ٥٢ سەنتە، لە کاتی داخستندا بە ٨٠ دۆلار و ٨٣ سەنت بوو.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٧٨ دۆلار و ٦٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە کاتی داخستندا بە ٧٧ دۆلار ٩٠ سەنت بوو.
لە دوای کوژرانی ئیسماعیل هەنییە لە تاران، نرخی نەوت لە دوێنێوە ئاراستەی خۆی گۆڕیوە و بەرزبووەتەوە، ئەمڕۆش درێژەیدا بە بەرزبوونەوەکانی رۆژی چوارشەممەی خۆی.
ئەگەری تەشەنەکردنی زیاتری گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە دوای کوشتنی ئیسماعیل هەنییە، بە هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هەژماردەکرێت.
هۆکارەکانی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، دابەزینی بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دراوەکانی دیکە و، کەمبوونەوەی قەبارەی نەوتی کۆگەکراون لە ئەمریکا بە بڕی ٣.٤ ملیۆن بەرمیل.