دوای كوشتنی بەرپرسی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس، ئەمەریکا بڕیاریدا کە (١٢) کەشتی جەنگی لە ناوچەی كەنداو و رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا جێگیر بکات.
بەرپرسێکی وهزارهتی بهرگری ئهمریكا (پنتاگۆن)، لە لێدوانێکیدا بە ڕۆژنامەی (واشنتۆن پۆست)ی ڕاگەیاندووە" بەهۆی گرژییەکان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆسەر ئیسرائیل، لە ئەنجامی کوشتنی ئیماعیل هەنیە بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڕیاریدا ١٢ کەشتی جەنگی لە کەندا و ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا جێگیربکات".
ئاماژەی بەوەشکردووە، کەشتیە جەنگییەکانی ئەمریکا کە لە ناوچەی کەنداو و ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا جێگیرکراون، بریتین لە کەشتی فڕۆکە هەڵگری (یو ئێس ئێس تیۆدۆر ڕۆزفڵت) و تیمەکانی هێرشبەری (ئاوی و وشکانی) کە زیاتر لە (٤٠٠٠) سەربازی دەریایی و کەشتیوانی لە خۆگرتووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەشتی جەنگانەی کە لە دەریای سوور جێگیر بوون ئۆپەراسیۆن دژی حوسییەکانی یەمەن ئەنجام دەدەن، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی پەرەسەندنی گرژییەکان لە ناوچەکەدا.
بەپێی ڕۆژنامەکە، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای لە هەموو لایەنەکان کردووە توندوتیژییەکان ڕابگرن، چونکە ئەم رێگایە بەرەو ململانێی زیاتر دەڕوات و گرنگە ئاگربەست دەستپێبکات.
هەروە بلینکن جەختی لەوە کردەوە کە بۆ گەیشتن بە ئاگربەست پێویستە لایەنەکان واز لەو کارانە بهێنن کە دەبنە هۆی پەرەسەندنی گرژییەکان، هەروەها هۆکارێک بدۆزنەوە بۆ ڕازیبوون بە ڕێککەوتنەکە لە بری دواخستنی یان ڕەتکردنەوەی.