نیۆرک تایمز: هەنییە لە رێگای بۆمبێکی چێنراوەوە کوژراوە


میدیای گەورەی ئەمەریکی نیورۆ تایمز، بە پێچەوانەی زانیارییەکانی ترەوە کە ئاماژەیان بۆ مووشەک دەکرد، بڵاویکردەوە کە ئیسماعیل هەنییە بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس لە رێگای بۆمبێی چێنراوەوە کوژراوە.
 
بەپێی ئەو زانیاریانەی ئەو میدیایە پێش دوو مانگ لەمەوبەر ئەو بۆمبە چێنراوە، لە کاتێکدا کە ئەو میوانخانەیەی هەنییە لەلایەن سوپاسی پاسدارانەوە پارێزراوە.

نیورک تایمز ئاماژە بەوە دەکات تەقاندنەوەی بۆمبەکە لە رێگای ئەملکترۆنییەوە بووە.

هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە کە ئەو کەسەی بۆمبەکەی چاندووە لە میوانخانەکەی هەنییە لە تاران کاریکردووە.

بەرەبەیانی چوار شەممە لە تاران ئیسماعیل هەنییە بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس لە کاتێکدا بۆ مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران پزیشکیان لەوێ بووە، کاتژمێر ٢ ی بەرە بەیان لەگەڵ پاسەوانێکی کوژرا. 




PM:08:20:01/08/2024