هێرشی حزبوڵا بۆ سەر ئیسرائیل دەەستیپێکرد
ئەمشەو پێنج شەممە ١ی ئاب هێرشی حزبوڵای لوبنانی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد و نزیکەی ٦٠ مووشەک ئاراستەی باکوری ئەو وڵاتە کرا.
میدیا ئیسرائیلییەکان رایانگەیاند کە لەو ٦٠ مووشەکە لە رێگای دژە ئاسمانییەکانیانەوە توانیویانە ١٥ مووشەک بخەنە خوارەوە.
هێرشەکە بۆ سەر باکوری ئیسرائیل، ناوچەی جەلیل بووەو تا ئێستا زیانەکان نەزانراوە.
هێرشەکەی حەماس وەک تۆڵەیەک بوو بۆ کوژرانی بەرپرسی دیاری ئەو حزبە " سەید محسن " دێت کە کرایە ئامانجی فڕۆکەکانی ئیسرائیل لە بەیروت و بە کەسی دووەمی ئەو حزبە دادەنرا.
PM:11:57:01/08/2024