میدیای ئێران: تا چەند کاتژمێری تر جیهان شاهیدی دیمەنی سەرەنجراکێش دەبێت

دوای کوژرانی هەنییە هەڕەشەکانی ئێران بەردەوامە و ئەمشەو لە کەناڵی فەرمی خۆی هەڕەشەی کرد و وتی" چەند کاتژمێری تر جیهان شاهیدی دیمەنی سەرەنجراکێش دەبێت". 

ئەمشەو هەینی کەناڵی ٣ی ئێران بڵاویکردووەتەوە کە" چەند کاتژمێرێکی تر خەڵکی جیهان شاهیدی دیمەنە سەرنجڕاکێشەکان دەبن".

لای خۆشیەوە محەممەد مەرەندی، ڕاوێژکاری وەزیری دەرەوەی ئێران، لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی (X) لەسەر وێنەیەکی مووشەک هەڵدانی ئاسمانی نووسیویەتی"بڕۆن... دێت".
 
هاوکات بە گوێرەی دەزگا هەواڵگرییەکان" ئەمریکا و ئیسرائیل پێشبینی دەکەن سبەی هێرشی تۆڵەسەندنەوە لە ئێرانەوە ئەنجام بدرێت".
هەر ئەمشەو  تورکیە بەهۆی مەترسی تەشەسەندی گرژییەکان تەواوی گەشتەکانی بۆ ئێران هەڵوەشاندەوە.

ئەو هەڕەشانەی ئێران دوای ئەوە دێت کە ئیسماعیل هەنیە کەسی یەکەمی بزووتنەوەی حەماس بەرەبەیانی ٣١ ی تەموز  لە تاران کرایە ئامانجی ئیسرائیلیەکان و دوای کوژرانی خامنەیی فەرمانی کرد کە " راستەوخۆ هێرش بکرێتە سەر ئیسرائیل".
 




AM:12:25:03/08/2024