ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی ئابی ٢٠٢٤ سوپای ئیسرائیل هەواڵی کوژرانی بەرپرسێکی دیکەی دیاری بزووتنەوەی حەماسی لە کەرتی غەززە ڕاگەیاند.
سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە" دوێنێ یەکشەممە عەبدولفەتاح زەرعی وەزیری ئابوری بزوتنەوەی حەماس لە ناوەندی کەرەتی غەززە لە هێرشێکدا کرایە ئامانج و کوژرا".
سوپای ئیسرائیل ڕوونیشیکردەوە کە زەرعی بەرپرس بووە لە بەشی بەرهەمهێنانی باڵی سەربازی بزوتنەوەی حەماس.
چەند ڕۆژێک پێش ئێستا سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس ئیسماعیل هانیە، لە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هێرشێکدا لەگەڵ پاسەوانە تایبەکەت کرانە ئامانج و کوژران.