لە ئەنجامی هێرشەکەی شەوی ڕابردوو سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنباری ڕۆژئاوای عێراق چەند سەربازێکی ئەمریکی برینداربوون.
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسانی ئەمریکا لە هەواڵێکیدا بڵاویکردەوە" لە کاتی موشەکبارانی بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لەلایەن میلیشیا شیعەکانەوە، ژمارەیەک سەربازی ئەمریکی برینداربوون".
کاتژمێر (٩:٠٠)ی شەوی ڕابردوو بنکەی سەربازی عەین ئەسەد له ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار کە هێزەکانی ئەمریکای تێدا نیشتەجێن بە پێنج مووشەک کرایە ئامانج.