نرخی نهوت له بازاڕهكانی جیهاندا سەرلەنوێ بەرزبووەوە، بە وتهی شارهزایانی بواری ئابوری بهرزبوونهوهی نرخهكهی بۆ پهرهسهندنی ململانێكانی ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست دهگهڕێتهوه.
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی ئابی ٢٠٢٤ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت (٩٧) سەنت بەرزبووەوە کە دەکاتە (١.٢٧%) بۆ هەر بەرمیلێک و لە ئێستاشدا بە ٧٧ دۆلار و ٢٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٦ دۆلار ٣ سەنت بوو.
هاوکات نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا بە بە بڕی (١.١٤) دۆلار بەرزبووەوە کە دەکاتە (١.٥٦%) و گەیشتە ٧٤ دۆلار و ٨ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٢ دۆلار و ٩٤ سەنت بوو.
پەرەسەندنی ململانێکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، بەوتەی شارەزایان ڕەنگە ململانێکانی ئێران ببێتە هۆی شەڕێکی ناوچەی فراوانتر لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا.
هەروەها نیگەرانییەکان لە دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی نەوتی شەرارەی لیبیا کە ڕۆژانە (٢١٠) هەزار بەرمیل بەرهەم دەهێنێت نرخی نەوتی بەرزکردەوە.
بەرهەمهێنان لە کێڵگەی نەوتی شەرارەی لیبیا کە یەکێکە لە گەورەترین کێڵگەکانی وڵات، بەهۆی بەردەوامی ناڕەزایەتییەکان نزیکەی (٢٠%) کەمیکردووە.