هەردوو وەزیری بەرگری ئەمریکا و هاوتا ئیسرائیلییەکەی، بە ئامانجگرتنی بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە عێراق بە "پێشهاتێکی مەترسیدار" دەزانن.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن)، لە بەیاننامەیەکدا بڵاوکردەوە" لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لوید ئۆستن وەزیرى بەرگری ئەمریکا و هاوتا ئیسرائیلییەکەى یواف گالانت، باسیان لە پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە".
لە بەیاننامەکەدا هاتووە" لە میانی پەیوەندییەکەدا ئۆستن جەختی لە پابەندبوونی پتەوی ئەمریکا بۆ ئاسایشی ئیسرائیل لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ئێران و حزبوڵای لوبنان و میلیشیاکانی دیکەی هاوپەیمانی تاران کردووەتەوە".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئۆسین و گالانت هاوڕابوون لەسەر ئەوەی هەر هێرشێکی چەکدارانی ئێران بۆسەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، هەڵکشانێکی مەترسیدارە و ڕۆڵی ناسەقامگیری ئێران لە ناوچەکەدا نیشان دەدات.