بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٨ی ئابی ٢٠٢٤، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی نەوت نرخی نەوت رووی لە بەرز بوونەوە کرد. لە.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ٧٨ دۆلار و ٥٦ سەنتە، لە کاتی داخستندا بە ٧٨ دۆلار و ٣٢ سەنت بوو.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٧٥ دۆلار و ٥٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە کاتی داخستندا بە ٧٥ دۆلار ٢٢ سەنت بوو.
رۆژی دووشەممە، لە یەکەم رۆژی بازاڕەکانی ئەم هەفتەیە، نرخی نەوت دابەزی بۆ کەمترین ئاستی خۆی لە ئەم ساڵدا بەهۆی ئەگەری سستبوونەوەی ئابووریی ئەمریکا و کەمبوونەوەی خواست لەسەر ئەو کاڵا ستراتیژییە، بەڵام لە سێ رۆژی رابردوودا نرخەکانی نەوت توانیویانە هەندێ لە زیانەکانی رۆژی دووشەممەی خۆیان قەرەبوو بکەنەوە.
کارگێڕیی زانیاریی وزەی ئەمریکا رایگەیاند، لە هەفتەی رابردوودا قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لەو وڵاتە ٣.٧ ملیۆن بەرمیل کەمیکردووە و دابەزیوە بۆ ٤٢٩ ملیۆن بەرمیل. ئەو بڕە زۆر زیاترە لە ئاستی پێشبینییەکان، بەوپێیەی پێشبینیکرابوو قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا تەنیا ٧٠٠ هەزار بەرمیل کەمیکردبێت.