تورکیا.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا ٩ کەس گیانی لەدەستدا و ٢٦ کەسیش بریندارە

بەهۆی وەرگەڕانی پاسێک لە ئەنقەرە ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٦ کەسی دیکەش بریندران.

 بەگوێرەی هەواڵەکان کاتژمێر ٥ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بەهۆی وەرگەڕانی پاسێک لە ناوچەی پۆلاتلیای ئەنقەرە، ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٦ کەسی دیکەش برینداربوون.

پاسەکە لە شارۆچکەی پۆڵاتڵی ئەنقەرەوە بە ئاراستەی ئەسکیشەهیر دەڕۆیشت و دوای ئەوەی کۆنترۆڵی لەدەستداوە، خۆی کێشاوە بە پایەی پردێکدا.  

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر دۆخی تەندروستی بریندارەکان بڵاونەکراوەتەوە.





AM:09:34:09/08/2024