کۆماری ئیسلامی لەمانگی تەموزدا ٥ ژنی لەسێدارە داوە

لە ئێران لەماوەی مانگی تەموزدا ٢٢ چالاکی ژنان لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کراون و ٥ ژنیش لەسێدارەدراون ، ٢ ژنیش سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپاوە هەروەها ٢٠ حاڵەت ژنکوژی پارێزگاکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لەماوەی ئەو مانگەدا تۆمار کراون. 

بە گوێرەی راپۆرتی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئێران لە مانگی تەمووزدا کۆماری ئیسلامی  پێنج ژنی لە زیندانەکانی ئەو وڵاتە لەسێدارەداوە، ٢٢ چالاکی ژن دەستبەسەر کراون و پێنج چالاکی ژن لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە سزای بەندکران و دوو چالاکی ژنیش سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە.

لە ڕاپۆرتەکاندا ئاماژە بەوەکراوە، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٢٠ حاڵەتی ژنکوژی لە شارە جیاوازەکانی ئێراندا تۆمار کراوە و ٢٥٪ـی ئەو حاڵەتانە بە پاساوی پاراستنی نامووس و شەرەف بووە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە ٩ ژن لەلایەن هاوژینەکەیانەوە، ٣ ژن لەلایەن باوکیانەوە و ٦ ژن لەلایەن هاوژینی پێشوو، نەوەی کوڕ، هاوژینی خوشک، ئامۆزا، کوڕ و خوازبێنەکەیان و دوو ژنیش لەلایەن کەسانی نەناسراو کوژراون و بەم شێوەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشبوون.

پارێزگای تاران: ٦ حاڵەت

پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی: ٣ حاڵەت

پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات: ٢ حاڵەت

پارێزگای ئورمیە: ٢ حاڵەت

پارێزگای خووزستان: ١ حاڵەت

پارێزگای کرماشان: ١ حاڵەت

پارێزگای گیلان: ١ حاڵەت

پارێزگای خوراسانی باکوور: ١ حاڵەت

پارێزگای سنە: ١ حاڵەت

پارێزگای ئیلام: ١ حاڵەت

پارێزگای ئەلبۆرز: ١ حاڵەت




PM:03:38:10/08/2024