لە راگەیەندراوێکدا سوپای ئیسرائیل ئەوەی ئاشکراکردووە، لە هێرشێکی سوپای وڵاتەکەیاندا بۆ سەر باشووری غەززە، توانیویانە وەلید سوسی، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی گشتی حەماس بکوژن.
ئەمڕۆ شەممە ١٠ی ئاب سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوەکدا ئاماژە بەوەشکراوە، وەلید سوسی یەکێک بووە لە کەسە کاریگەرەکانی بزووتنەوەی حەماس لە پرسی هەواڵگریی لەناوخۆی کەرتی غەززە.
باس لەوەشکراوە، سوسی کەسێکی چالاک بووە لە بەڕێوەبردن و دروستکردنی هەواڵگریی حەماس.
هێرشەکە لە کاتێکدایە، بڕیارە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو گەڕێکی نوێی دانووستانەکانی بزووتنەوەی حەماس و حکومەتی ئیسرائیل بە نێوەندگیریی میسڕ، قەتەر و ئەمریکا بەرێوەبچێت.
هاوکات بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەوەی ئاشکراکردووە، رۆژی 15ـی ئاب شاندی دانووستانکار دەنێرن بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان لەگەڵ حەماس.
لەماوەی رابردوودا سوپای ئیسرائیل هێرشی بۆسەر سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس و حیزبوڵای لوبنانی دەستپێکردووە و لەدواین هێرشیشدا ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی پێشووی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەکەی لە ناو تارانی پایتەختی ئێران کردە ئامانج