ئێران؛ لە ١٧ رۆژدا ١٤ کەس لە سێدارە دراون

هەنگاو ڕایگەیاند، لە ئێران لە ماوەی ١٧ ڕۆژدا ١٤ کەس لە نێوانیاندا ژنێک  لە سێدارە دراون  دەشڵێت سەرجەمی حاڵەتی لەسێدارەدرانەکان تەنها لە یەک بەندیخانە بوە.

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەمرۆ سێشەممە ١٣ی ئاب بڵاویکردەوە، بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکانیان لە ماوەی ١٧ رۆژدا ١٤ سزادراو سزای سێدارەیان بەسەردا جێبەجێکراوە.

 ئاماژەی بەوەشکردوە، سەرجەم ئەو سزادراوانەی لەسێدارە دراون لە بەندیخانەی (خوڕەمئاوا) بون.

 بەپێی ئامارەکەی رێکخراوی هەنگاو، یەکێک لەو کەسانەی سزای سێدارەی بەسەردا جێبەجێکراوە، ژنێک بوە کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست و تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستگیرکراوە.




PM:11:34:13/08/2024