دوایین گەڕی دانوستانەکان بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان حەماس و ئیسرائیل لە دۆحەی قەتەر بەردەوامە و بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند" هەر رێككەوتنێكی ئاگربەست، بەبێ كشانەوەی تەواوی هێزەكانی ئیسرائیل لە كەرتی غەززە، رەت دەكاتەوە".
حسام بەدران، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی بزوتنەوەی حەماس لە لێدوانێكدا تایبەت بە راگەیاندنی ئاگربەست لە كەرتی غەزە وتی" هەر رێككەوتنێك بۆ راگەیاندنی ئاگربەست، پەیویستە بە راگرتنی تەواوەتی شەڕ و كشانەوەی سەرجەم هێزەكانی ئیسرائیل لە كەرتی غەززە".
ئەو بەرپرسەی بزوتنەوەی حەماس لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، ئاماژەی بەوە كردوە، پێویستە سەرجەم ئاوارەكانی كەرتی غەززە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
دوایین گەڕی دانوستانەکان بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لە غەزە بە نێوەندگیریی ئەمریكا و میسر و قەتەر لە ڕۆژی پێنجشەممە لە دۆحەی قەتەر دەستی پێکردوە و بڕیارە ئەمڕۆش بەردەوام بن سەڕەرای ئەوەی حەماس بەشداریی لە دانوستانەکان نەکردوە، بەڵام لایەنەکان گەشبینن بۆ گەیشتن بە ئاگربەست.