بریارە شەممە لە هۆڵی پەرلەمانی ئێران دەنگدان بۆ کابینەی حکومەتی پزیشکیان بەڕێوەبچێت، ئەوەش لە کاتیێکدایە کە ڕەخنەی زۆر لە لیستی وەزیرەکان دەگیرێت بۆ ئەوەی کەمترین ڕێفۆرمخوازی تێدایە و لە نەتەوەکانی ئێران و سوننە هیچ وەزیرێک پێشنیازنەکراوە
ئەندامێکی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئێران، موجتەبا یوسفی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی تەسنیم ڕایگەیاند" بریارە ڕۆژی شەممە ١٧ی ئاب دەنگدان بۆ کابینەی پزیشکیان بەڕێوەبچێت".
موجتەبا یوسفی، وتیشی دانیشتنەکانی پەرلەمان بۆ دەنگدان بە وەزیرە پێشنیازکراوەکانی پزیشکیان لە کاتژمێر هەشتی سەر لەبەیانی لە هۆڵی پەرلەمان دەستپێدەکات
یوسفی ئاماژەی بەوەشکرد هەر کام لە وەزیرەکان جیاجیا قسەکانی خۆیان پێشکەش دەکەن دواتر دەنگدان بۆ سەرجەم لە کاندیدەکان بەڕێوەدەچێت.
لە کاتێکدا کۆبونەوەی پەرلەمان بۆ دەنگدان بە وزیرەکانی پزیشکیان بەڕێوەدەچێت کە زۆرینەی رێفۆرمخوازەکان رەخنەی جدیان لە پزیشکیان کردوە بۆ ئەوەی لە لیستی وەزیرەکانی کەمترین ڕیفۆرمخواز بونی هەیەر، تەنیا ژنێکی تێدایە و لە نەتەوە و ئایینزای سوننە کەسێک پێشنیار نەکراوە