ژنێک دەبێتە گەنجترین سەرۆک وەزیرانی تایلەند

ژنێکی تەمەن ٣٧ ساڵ، وەک گەنجترین سەرۆک وەزیرانی وڵاتی تایلەند هەڵبژێردرا. 

میدیاکانی جیهان، ئەمڕۆ هەینی بڵاویانکردەوە" پایتۆنگتارن شیناواترای تەمەن ٣٧ ساڵ کە ژنە سیاسەتمەدار و بازرگانێکی تایلەندییە،  لە لایەن پەرلەمانی ئەو وڵاتەوە بە سەرۆک وەزیرانی نوێی وڵاتەکە هەڵبژێردرا، بەوەش دەبێتە گەنجترین سەرۆک لە مێژوی ئەو وڵاتەکەدا". 

شیناواترا دووەم ژنە لە مێژووی ئەو وڵاتەدا کە ئەو پۆستەی پێسپێردرابێت. 

سیستمی سیاسی وڵاتی تایلەند پادشایەتی دەستورییە، سەرۆک وەزیران لەلایەن پەرلەمانەوە هەڵدەبژێردرێت.  



PM:02:29:16/08/2024