ھێڵی ئاسمانی ئەمریکا بە ھۆی خراپی دۆخی ئەمنی ناوچەکەوە، سەرجەم گەشتەکانی بۆ ئیسرائیل تا ساڵی داھاتوو ھەڵپەسارد
میدیاکانی ئیسرائیل ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی ئاب بڵاویانکردەوە، کە ھێڵی ئاسمانی ئەمریکا ، بەھۆی خراپی دۆخی ئەمنی ناوچەکەوە، سەرجەم گەشتەکانی بۆ ئیسرائیل تا ساڵی داھاتوو ھەڵپەساردووە.
میدیای فەرمی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشداوە، کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانی ئەمریکا (American Airlines)، سەرجەم گەشتەکانی بۆ ئیسرائیل تا نیسانی ٢٠٢٥ ھەڵپەساردووە.
ڕاشیگەیاندووە، کۆمپانیاکە بڕیاری ھەڵپەساردنی سەرجەم گەشتەکانی بۆ ئیسرائیل، بۆ خراپی دۆخی ئەمنی ناوچەکە گەڕاندووەتەوە.
لە ٢٠ی تەمووزی ڕابردووە تا ئێستا، ٢٠ کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانیی نێودەوڵەتیی، بەھۆی پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا و حەماس، گەشتەکانیان بۆ تەل ئەبیب ھەڵپەساردووە.