لە ئێران دوو بەندکراو لەسێدارەدران

ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی ئابی ٢٠٢٤ سزای سێدارەی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی قزڵحیسار جێبەجێکران کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست سزا درابوون. 

ئەمشەو ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ سزای سێدارەی دوو بەندکراو بە ناوەکانی محەممەد کەرەمی‌ زادە تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی کۆیەشت، هەروەها ئیسماعیل جەوادی لە بەندیخانەی قزڵحیسار جێبەجێکرا". 

ڕێکخراوی هەنگاو ئاماژە بەوەش دەکات، محەممەد کەرەمی‌ زادە، سزای لە سێدارەدانی لە کاتێکدایە کە تۆمەتی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکانی لەسەر هەڵوەشابوویەوە، لە چاوپێکەوتنێکدا لە بەندیخانە "هاوسەرەکەی خۆی کوشتووە و بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست" سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، ناوبراو لە ساڵی ٢٠١٤ەوە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان بە سزای سێدارە سزا درابوو، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢١دا سزاکەی هەڵوەشایەوە. 

هەروەها هەنگاو لە ڕاپۆرتەکەیدا ئەوەشی خستەڕوو، ئیسماعیل جەوادی، پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستگیرکرابوو و دواتر سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو. 



PM:11:16:19/08/2024