وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت" ئیسرائیل گەڵاڵەی پێشنیارکراوی ئەمریکای بۆ ئاگربەست قبوڵکردوە و چاوەڕوانن حەماسیش ئەو پێشنیارانە قبوڵ بکات".
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ لە تەلئەبیب بە رۆژنامەنوسانی ڕایگەیاند" بەنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دڵنیایی کردوەتەوە کە تەلئەبیب ڕازییە بە گەڵالەی ئامادەکراوی واشنتۆن بۆ ئاگربەست لە غەززە، جەختیشی کردەوە لەوەی چاوەڕێین حەماسیش ڕەزامەندی خۆی بۆ گەڵالەکە دەربرێت".
بلینکن کە بۆ نۆیەمین جار لە دەستپێکردنی جەنگی غەزە لە نێوان ئیسرائیل و حەماس لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کردوە دەشڵێت، ئەم گەڕەی دانوستانەکان زۆر چارەنوسسازە و ڕەنگە دوایین دەرفەت بێت بۆ گەیشتن بە ئاگربەست و گەڕانەوەی بارمتەکان بۆ ماڵەکانیان و ئاسایش و ئاشتی لە ناوچەکە.