ئێران: قاسمی سلێمانی سه‌رکرده‌ی مه‌یدانی هێزه‌کانی عێراق بووه‌ دژی داعش

‌قاسمی سلێمانی

ئاژانسی فارس ی ئێرانی بڵاویکرده‌وه‌ که‌ به‌رپرسی قه‌رارگای قودس قاسمی سلێمانی سه‌رکرده‌ی مه‌یدانی سووپای عێراق بووه‌ دژی داعش.

ئاژانسه‌ ئێرانیه‌که‌ ده‌ڵێت" گه‌لی عێراق بڕوای به‌ ‌هێزه‌کانی خۆی هه‌یه، نه‌ک به‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ی ئه‌مه‌ریکا سه‌رکردایه‌تی ده‌کات".

سه‌باره‌ت به‌ کوردیش له‌ ئاژانسه‌که‌دا هاتووه‌" هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هیچی نه‌کردووه‌، ته‌نها هاوکاری ئه‌و کوردانه‌ی کردووه‌ که‌ داوای جیابوونه‌وه‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ ده‌که‌ن و، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریکا ده‌وری هه‌بوو له‌ ئازادکردنی به‌نداوی موسڵدا".




AM:09:42:31/10/2014