نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان زیاتر دادەبەزێت

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی ئابی ٢٠٢٤ دوای کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان، نرخی نەوت بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕەکان گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی زیاتر دابەزی. 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ٧٧ دۆلار و ١٢ سەنتە، لە کاتی داخستندا بە ٧٧ دۆلار و ٢ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٧٣ دۆلار و ٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەڵام لە کاتی داخستندا بە ٧٣ دۆلار و ١٧ سەنت بوو.

لە چەند رۆژی رابردوودا، گروپی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت ئۆپیک بۆ یەکەمجار لەمساڵدا پێشبینییەکانی بۆ زیادبوونی خواست لەسەر نەوت بە بڕی ١٣٥ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە کەم کردەوە.

ئۆپیک ئاماژەی بەوەش کردبوو، دابینکردنی نەوت بۆ بازاڕی جیهانی لەلایەن وڵاتانی دەرەوەی گروپی ئۆپیک پڵەس بەڕێژەی ١.٢ ملیۆن بەرمیل بۆ ٥٣ ملیۆن بەرمیلی رۆژانە گەشە دەکات و لە ساڵی داهاووشدا ١.١ ملیۆن بەرمیل بۆ ٥٤.١ ملیۆن بەرمیل زیاد دەکات.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر ئۆپیک پڵەس رایگەیاند، کۆتاییان بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت هێناوە و لەم مانگەوە بەرهەم زیاد دەکەن.



AM:08:05:21/08/2024