لە کۆی ١٩ وەزیر لە کابینەکەی پزیشکیان ١ وەزیر ئافرەتە


ئەنجوومەنی شورای ئێران متمانەی بە هەموو وەزیرە پێشنیارکراوەکانی حکوومەتی مەسعوود  پزیشیکیان سپار کە ١٩ وەزیرن و یەکێکیان ژنە.
ئەمڕۆ چوار شەممە بەپێی ئەو هەواڵانەی کە میدیاکانی ئێران بڵاویانکردۆتەوە، وەزیری بەرگریی درا بە عەزیز نسیر زادەو، وەزارەتی دەرەوەش بە عەباس عێراقچی.

هەروەها لەم کابینەیەدا وەزارەتی ناوخۆ درا بە ئیسکەندەر مۆمەنی، وەزارەتی ئاسایشیش بە ئیسماعیل خەتیب سپێردرا.
کابینەکەی پزیشکان وەزیری ڕێگاوبان و گەشەپێدانی شاری سپاردە فەرزانە سدیق.

هەفتەی ڕابردوو پزیشکیان لیستی پێشنیارکراوی پێکهێنانی وەزاری خۆی پێشکەش بە ئەنجومەنی شورا کرد بەمەبەستی بڕیاردان لەسەری، ئەمەش  دوای ڕاوێژە بەرفراوانەکانی هات کەلە لەگەڵ هەموو جەمسەرەکانی دەسەڵات وتوێژیکردووە.




PM:05:08:21/08/2024