نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزدەبێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ هەینی ٢٣ی ئابی ٢٠٢٤ لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی نەوت بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕەکان گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی سەرلەنوێ بەرزبووەوە. 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ٧٧ دۆلار و ٢٨ سەنتە، لە کاتی داخستندا بە ٧٧ دۆلار و ٣ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٧٣ دۆلار و ٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەڵام لە کاتی داخستندا بە ٧٢ دۆلار و ٨٣ سەنت بوو.

لە هەفتەی رابردوودا، گروپی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت "ئۆپیک" بۆ یەکەمجار لەمساڵدا پێشبینییەکانی بۆ زیادبوونی خواست لەسەر نەوت بە بڕی ١٣٥ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە کەم کردەوە.

ئۆپیک ئاماژەی بەوەش کردبوو، دابینکردنی نەوت بۆ بازاڕی جیهانی لەلایەن وڵاتانی دەرەوەی گروپی ئۆپیک پڵەس بەڕێژەی ١.٢ ملیۆن بەرمیل بۆ ٥٣ ملیۆن بەرمیلی رۆژانە گەشە دەکات و لە ساڵی داهاووشدا ١.١ ملیۆن بەرمیل بۆ ٥٤.١ ملیۆن بەرمیل زیاد دەکات.

کەمکردنەوەی رێژەی سوودی بانکی دەتوانێت هاندانێک دروستبکات بۆ کۆمپانیاکان، بەو پێیەش خواست بۆ بەکارهێنانی نەوت زیادبکات.



AM:08:21:23/08/2024