وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران دەستگیرکردنی ژمارەیەک ئەندامی سەر بە داعش لە چەند پارێزگایەکی ئێران راگەیاند کە هەوڵیانداوە کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن.
وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران ئەمڕۆ ٢٣ی ئاب ڕایگەیاند"لە زنجیرە ئۆپراسیۆنێکدا لە پارێزگاکانی تاران، ئەلبورز، فارس و خوزستان توانیویانە 14 ئەندامی داعش دەستگیە بکەن".
وەزارەتەکە دەشڵیت" دەستگیکراوەکان ئەندامی گروپێک بون بە داعشی خۆراسان ناسراون".
ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات" تۆمەتبارەکان لە چەند ڕۆژی ڕابردو بە شێوەی نایاسایی هاتونتە ناوئێران و ویستویانە کردەوەی تیرۆرستی ئەنجام بدەن".
ئاشکراشی دەکات"حەوت کەسیان لە پارێزگای فارس دەستگیرکراون و حەوت کەسەکەی دیکەش لە پارێزگاکانی تاران، ئەلبورز و خوزستان دەستگیرکراون".