لە هێرشێکی هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر گوندەکانی دەوروبەری شارەکانی حمس و حەما لە سوریا، ١٣ چەکداری گرووپە میلیشیاکانی سەر بە ئێران بونە قوربانی، بەوەش ژمارەی کوژراوەکانی هێزە میلیشیاکان گەیشوەتە لانیکەم ١٨١ کەس.
ڕوانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردوەتەوە، سوپای ئیسرائیل لە باکوری ڕۆژئاوای شاری حەما و گوندەکانی دەوروبەری حمس لە سوریا چەند بنکە و بارەگایەکی چەکدارانی بۆمباران کردوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕوانگەی سوریی، ئەو شوێنانەی بۆمبباران کراون، ناوەندی چەکداری و جبەخانەی گروپە میلیشیاکانی سەر بە ئێران بون و لە هێرشەکەدا سێ چەکدار کوژراون و ١٠ چەکداری دیکەش بریندار بون کە چەکدارانی بیانیشیان تێدایە.
ئاماژەی بەوەش کردوە، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ـەوە ئیسرائیل لانیکەم ٦٠ هێرشی ئاسمانی و موشەکی بۆ سەر چەند ئامانجێک لە سوریا ئەنجام داوە و بەو هۆیەوە، ١٨١ سەرباز کوژران، کە ٢٣ یان ئەفسەری سوپای پاسداران بون و ١١٣ کەسیش بریندار بون.