سەرۆکی سوریا ڕایدەگەیەنێت، دانوستانەکان لەگەڵ تورکیە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان تا ئێستا نەگەیشتوونەتە هیچ ئەنجامێکی کۆنکرێتی و نەگەیشتووینەتە ئەنجام.
بەشار ئەسەد، لە وتارەکەیدا ئەمرۆ یەکشەممە ٢٥ی ئاب لە پەرلەمانی سوریا، بە ئاماژەدان بە هەوڵەکانی ڕووسیا و ئێران و عێراق بۆ نێوەندگیری لە نێوان تورکیا و سوریا، ڕایگەیاند" کە ئەم دەستپێشخەرییانە سەرەڕای هەوڵی ڕاستەقینەی ناوبژیوانان، هیچ ئەنجامێکی نەبووە".
لە مانگەکانی ڕابردوو ڕوسیا هەوڵی داوە بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سوریا و تورکیا بەڵام سەرەڕای ئەو هەولانە تا ئێستا لایەنەکان نەگەیشتوەنەتە ئەنجام.
تورکیا بەنیازە زیاتر لە سێ ملیۆن ئاوارە بگەڕێنێتەوە سوریا و داواش دەکات حکومەتی بەشار ئەسەد کۆتایی بە دەسەڵاتی کورد لە سوریا بهێنێت، سوریاش لەبەرمبەردا داوا دەکات هێزە میلیشیاکانی تورکیا خاکی وڵاتەکەی بەجێبهێڵن.