باڵیۆزی ئێران له به‌غدا ئاشكرای دەكات، لە مانگی داهاتوودا سەرۆك كۆمار سەردانی عێراق دەكات و كار بۆ ئەوەش دەكرێت سەردانی هەرێمی كوردستان بكات.
محه‌مه‌د كازم ئال سادق، باڵیۆزی ئێران له به‌غدا ڕایگەیاندووە" مەسعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران به سه‌رۆكایه‌تیی شاندێكی باڵای وڵات و له‌سه‌ر بانگێشتی فه‌رمی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات".
وتیشی، "سه‌ردانه‌كه ڕۆژانی ١١و ١٢و ١٣ـی مانگی ئه‌یلولی داهاتوو ده‌بێت".
محەمەد کازم ئاشكراشی كردووە، ئێستا كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێت سه‌رباری به‌غدا، سه‌ردانه‌كه هه‌رێمی كوردستان و به‌سڕه‌ش بگرێته‌وه.