درەنگانی شەوی رابردوو تەقینەوەیەک لە کۆگایەکی سوپای پاسدارانی ئێران روویدا و بووە هۆی کوژرانی کەسێک و ١٠ کەسی دیکەش برینداربوون، میدیاکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی دەڵێن" دیار نییە تەقینەوەکە هێرش بووە یان خود نا".
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی٠ تەسنیم)ـی ئێرانی درەنگانی شەوی رابردوو لە شاری ئەسفەهانی ئێران، بەهۆی لێچونی گازەوە، تەقینەوەیەک لە نێو کۆگایەکی سوپای پاسدارانی ئێران رویداوە.
بەپێی زانیارییەکان بەهۆی تەقینەوەکەوە کەسێک کوژراوەو ١٠ کەسی دیکەش بریندار بون.
لای خۆشیەوە کەناڵی( ئینتەرنەشناڵ) نووسیوێتی کە " تا ئێستا هەواڵەکان لە ئێرانەوە روون نین و دیار نییە کە ئەم تەقینەوە بەهۆی لێچوونی گاز بووە یان هێرشی ئیسرائیل".
ئەسفەهان بە سێهەم گەورەترین و قەرەباڵغترین شاری ئێران دادەنرێت، بە سەنتەرێکی دیاری بواری پیشەسازیی سەربازیی دادەنرێت و چەندین بنکەی سەربازیی هەستیاری لێیە.