فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایدەگەیەنێت" لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە پارێزگای ئەنبار حەوت سەربازی ئەمریکی برینداربوون و ١٥ چەکداری داعشیش کوژراون".
فەرماندەی ناوەندی سوپای ئەمریکا، ئەمڕۆ شەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند" حەوت سەربازی وڵاتەکەمان لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا برینداربوون کە بە هاوبەشی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە پارێزگەی ئەنبار بۆسەر داعش ئەنجامیانداوە و
بارودۆخی سەرجەم بریندارەکانیش جێگیرە".
ئەوەشی خستەڕوو، هەر لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ١٥ چەکداری داعش کوژراون کە ژمارەیەکیان سەرکردەی ڕێکخراوەکە بوون، بۆ ئەوەی توانای رێکخراوەکە لە ناوچەکە لاواز بکرێت.
فەرماندەی ناوەندی سوپای ئەمریکا ڕاشیگەیاندووە" ئەو چەکدارانەی کوژراون چەندین چەک و بۆمب و پشتێنی بۆمبڕێژکراویان پێبووە".