سەرۆک کۆماری نوێی ئێران لە یەکەم دەرکەوتنی لەدوای بوونی بە سەرۆک کۆماری جەخت لەوەدەکاتەوە کە یەکەمین سەردانی لە پاش بونی بە سەرۆک کۆمار، بۆ عێراق دەبێت و دەشڵێت" گەمارۆکانی ئەمەریکا و ڕۆژئاوا گەشەی تارانیان سست کردوە".
مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری نوێی ئێران، لە دیدارێکی تەلەفزیۆنی فەرمیی وڵاتەکەیدا ڕایگەیاند" بە گرنگییەوە لە پەیوەندییەکانی ئێران و وڵاتە هەرێمییەکان دەڕوانن و یەکەمین سەردانی بۆ عێراق و مەزارگە ئاینییەکانی نەجەف دەبێت."
سەرۆک کۆماری ئێران باسی لەوەش کرد" گەمارۆکانی ئەمەریکا و ڕۆژئاوا کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر ئابوری و گەشەی وڵاتەکە هەبوە و لەکاتێکدا ئێران پێویستی بە نزیکەی ١٠٠ ملیار دۆلارە بۆ وەبەرهێنان و دڵنیاییشی دا بە سەرمایەدارە بیانییەکان لە سەلامەتیی کارکردن لە ئێران."
لێدوانەکەی مەسعود پزیشکیان لە کاتێکدایە ،مانگی ڕابردو محمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بانگهێشتنامەیەکی فەرمی ئاڕاستەی سەرۆک کۆماری ئێرانی کرد کە سەردانی عێراق بکات و پەرە بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵات بدەن لە چەندین پرسی گرنگ.