دۆزینەوەی تەرمی شەش ژن و پیاوی گەنجی ئیسرائیلی ڕفێندراو،
لەنێویاندا کەسێکی ئیسرائیلی-ئەمریکی لە غەززە، توڕەیی گشتیی لە ئیسرائیل
لێکەوتەوە و هەزاران خۆپیشاندەر هاتنە سەر شەقامەکانی تەلئەبیبی پایتەختی
ئیسرائیل و تێیدا داوای ئاگربەستی دەستبەجێی لەگەڵ حەماس دەکەن.
بە
گوێرەی میدیاکانی ئیسرائیل ئەمشەو ١ی ئەیلوول زیاتر لە ٣٠٠ هەزار خۆپیشاندەر هاتنە
سەر شەقامەکانی تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل وداوا لە بەرپرسانی وڵاتەکە
دەکەن دەستبەجێ ئاگربەست لەگەڵ حەماس ڕابگەیەنێت.
خۆپیشاندەران
ناتانیاهۆیان تۆمەتبار کردووە بەوەی کە بە "پەکخستنی" دانوستانەکان بۆ
گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئەگەری لەگەڵ گرووپیحەماس، یاری بە خوێنی بارمتەکان
دەکاتو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلبە تاوانباری کوشتنی ئەو بارمتانە
دەزانن.
خۆپیشاندانەکە
دوای ئەوە هات بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممەتەرمی شەش بارمتە لە تونێلێکی شاری
ڕەفەح لە باشوری غەززە دۆزرایەوە.