نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دادەبەزێت

بەیانی ئەمڕۆ دوای کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان نرخی نه‌وت بە هەردوو جۆرەکەیەوە برێنت و خاوی ئەمریکی سەرلەنوێ ڕووی لە دابەزین کرد. 

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ی ئەیلولی ٢٠٢٤ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت (٠.١٢) سەنت دابەزی کە دەکاتە (٠.١٧%) بۆ هەر بەرمیلێک و لە ئێستاشدا بە ٧١ دۆلار و ٧٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧١ دۆلار ٨٤ سەنت بوو. 

هاوکات نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا بە بە بڕی (٠.١٤) دابەزیوە کە دەکاتە (٠.٢١%) و گەیشتە ٦٨ دۆلار و ٥٥ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٦٨ دۆلار و ٧١ سەنت بوو. 
  
شارەزایانی ئابووری باس لەوەدەکەن، بەهۆی ئەو ناکۆکیانەوە بازاڕەکان فشاریان لەسەرە و خواست لەسەر نەوت کەمبووەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە بەپێی ئامارەکان، کەرتی بەرهەمهێنانی ئەمریکا سەرەڕای ئەوەی پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیوە لە مانگی رابردوودا، بەڵام هێشتا لە لاوازترین ئاستی هەشت مانگی رابردوودایە.



AM:08:26:10/09/2024