بریاڕە یەکەمین دیبەیتی نێوان کامالا هاریس و دۆناڵد ترەمپ بەرەبەیانی بەرەبەیانی ئەمشۆ بەڕێوەبچێت و بەشێك لە میدیاكان بە بومەلەرزەی سیاسیی ناویان بردوە.
لە چوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا، بڕیار وایە بەرەبەیانی ئەمشۆ دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی پارتی کۆمارییەكان روبەڕوی کاملا هاریس، کاندیدی پارتی دیموکرات ببێتەوە و لەیەكەم دیبەتی نێوانیاندا بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆكایەتی، قسەی توند و شەڕكردن لەنێوانیانیدا روبدات.
میدیا ئەمەریكییەكان ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردوە، دیبەیتەكەی نێوان ترەمپ و هاریس لە فیلادلفیا كە دەكەوێتە ویلایەتی پێنسیلڤانیا بەڕێوەدەچێت، و کەناڵی ئەی بی سی نیوز دیبەیتەکە بەشێوەی راستەوخۆ لە کاتژمێر ٩ی ئێوارە بەکاتی ناوخۆی ئەمەریكا و ٥ی بەرەبەیان بەكاتی هەولێر پەخش دەکات كە بۆ ماوەی (٩٠ ) خولەک بەردەوام دەبێت.
دیبەتی نێوان هەردو كاندیدەكەی دیموكراتییەكان و كۆمارییەكان هەشت هەفتە پێش هەڵبژاردنەكەی مانگی تشرینی دوەم دێت كە كێبڕكێی توند لەنێوان ترەمپ و هاریس هەیە و بەپێی ئەو راپرسیانەی كە ئەنجامدراون ترەمپ بەرێژەیەكی زۆر كەم پێش ركابەرەكەی كەوتوە.
لەدو رۆژی رابردودا، رۆژنامەی نیویۆرك تاییمزی ئەمەریكی، ناوەڕۆكی راپرسییەك ئاشكراكرد كە لەلایەن كۆمپانیای سیینا ئەنجامدراوە، بەپێی ئەنجامەكانیش دۆناڵد ترەمپ بە (٤٨%) پێش كامالا هاریسی ركابەری كەوتوە لەبەرامبەردا و هاریس (٤٧%)ـی دەنگی ئەمەریكییەكانی بەدەستهێناوە.