بەیانی ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی نهوتی برێنت سەرلەنوێ چەند سەنتێک ڕووی لە دابەزین کرد.
بەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٤ی ئەیلولی ٢٠٢٤ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت (٣٦) سەنت دابەزی کە دەکاتە (٠.٥٠%) بۆ هەر بەرمیلێک و لە ئێستاشدا بە ٧١ دۆلار و ٦١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧١ دۆلار ٩٧ سەنت بوو.
هاوکات نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا بە بڕی (٢٧) بەرزبووەوە کە دەکاتە (٠.٣٩%) و گەیشتە ٦٩ دۆلار و ٤٤ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٦٨ دۆلار و ٩٧ سەنت بوو.
ئۆپێک و هاوپەیمانەکانی بەنیازبوون لە مانگی تشرینی یەکەمەوە بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بکەن، بەڵام لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوتی خاو لە ژێر ڕۆشنایی لاوازی ئابووری جیهاندا، هەفتەی ڕابردوو پلانەکەیان دواخست بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان کە لە مانگی کانوونی دووەمەوە دەستپێدەکات.
ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) دوێنێ سێشەممە لە ڕاپۆرتێکی مانگانەیدا ڕایگەیاند، خواستی جیهان لەسەر نەوت لە مساڵدا دەگاتە (٢.٠٣) ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، ئەمەش لەچاو پێشبینیی گەشەسەندنی مانگی ڕابردوو کە (٢.١١) ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بوو.