شەوی ڕابردو سوپای ئیسرائیل و هێزەکانی حیزبوڵای لوبنانی بەسەختی بۆردومانی پێگەكانی یەكتریان كرد.
شەوی ڕابردو سوپای ئیسرائیل بۆردومانی چەند ناوچەیەكی باشوری لوبنانی كرد و تۆپبارانی چواردەوری دو شارۆچكەی كرد، بە گوێرەی ،میدکانای نزیک لە حیزبوڵای لوبنانیش چەند کەسیک لەو بۆردومانەدا بریندار بون.
لەوەڵامی هێرش و بۆردومانەكانی ئیسرائیل، حیزبوڵای لوبنانی بە ٣٠ موشەك بۆردومانی چەند پێگەیەكی سوپای ئیسرائیلی كرد، هەندێك لە موشەکانیش لەنزیك ناوچەكانی نیشتەجێبون كەوتونەتە خورەوە.
لەسەرەتای دەستپێكردنی جەنگی غەززەوە تائێستا، ئیسرائیل و حیزبوڵای لوبنانی بەردەوامن لە بۆردومانكردی یەكتری و لە لوبنان ٦٢٣ كەس و لەئیسرائیل ٥٠ كەس كوژراون و ژمارەیەكی زۆر هاوڵات هەردولاش بەدرێژایی سنورەكان ئاوارەبون.