تیمی بانگەشەی ترەمپ: ترەمپ لە رووداوی تەقەکردنەکە بە سەلامەتی دەرچووە

لە میانی بانگەشەی هەڵبژاردنی ترەمپ تەقەکراوە و میدیاکان دەڵێن"ترەمپ سڵامەتە".

رۆژنامەی نیویۆرک پۆستی ئەمریکی ئەمشۆ یەکشەممە ١٥ی ئەیلوول بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا کەوتە ناو رووداوێکی تەقەکەکردن لە نێوان دوو لایەندا لە دەرەوەی گۆڕەپانی یانەیەکی گۆڵف لە ویلایەتی فلۆریدا.

رۆژنامە ئەمریکییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمی بانگەشەی هەڵبژاردنی ترەمپ ئەوەیان خستووەتەڕوو، دۆناڵد ترەمپ لە ناو رووداوی تەقەکردنەکە بە سەلامەتی دەرچووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ترەمپ دوور بووە لە مەترسی و رووداوەکە لە دەرەوەی گۆڕەپانی نێودەوڵەتیی ترەمپ بۆ وەرزی گۆڵف بووە لە وێست پاڵم بیچ.




AM:12:08:16/09/2024