بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٤ لە پارێزگایەکی کۆماری ئیسلامی ئێران، بەهۆی وەرگەڕانی پاسێک ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤١ کەسی دیکەش برینداربوون.
رەحیم حاجی دەئابادی بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای یەزد، بە ئاژانسی هەواڵی ئیرنای ڕاگەیاندووە" بەرەبەیانی ئەمڕۆ پاسێکى نەفەرهەڵگر کە لە بوشێهرەوە بەرەو مەشهەد رۆیشتووە، لەسەر رێگای (یەزد – تەبەس) تووشی رووداوێکی هاتووچۆ بووە و وەرگەڕاوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی ڕووداوەکەوە ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤١ کەسی دیکەش بریندار بوون کە زۆربەیان پێکهاتوون لە ژن و منداڵ.
بەڕێوەبەری هاتوچۆی یەزد ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا سەرجەم بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی رەوانەی ناوەندە تەندروستییەکانی یەزد کراون.