هەزاران لایەنگری حزبوڵا بەهۆی تەقینەوەی ئامێری بێتەلی (پەیجەرز)لە لوبنان برینداربوون.. باڵوێزی ئێران بریندارە

سوپای ئیسڕائیل لەڕێگەی دزە كردنە ناو سیستمی ئامێری بێتەلی (پەیجەرز)ەوە زیاتر لە هەزار ئامێریان لە ناو لوبنان تەقاندۆتەوە و بەهۆیەوە ئەو كەسانەی ئامێرەكەیان تەقیوەتەوە بریندار بوون، كە یەكێك لەوانە باڵیۆزی ئێرانە و تەندروستی ئەو وڵاتەش حاڵەتی ئامادەباشی ڕاگەیاند.

ئاژانسی هەواڵی (ڕۆیتەرز) بڵاویكردەوە، لە تەقاندنەوەی ئامێرە بێتەلەکانی (پەیجەرز) لە لوبنان زیاتر لە هەزار کەس بریندار بوون و هەروەها سەدان ئەندامی حزبوڵای لوبنان لە تەقاندنەوەی ئامێرە بێتەلەکاندا بریندار بوون.


لای خۆشیەوە ئاژانسی هەواڵی (میهر)ی ئێرانی بڵاویكردەوە" موجتەبا ئەمانی، باڵیۆزی ئێران لە بەیروت لە تەقینەوەی ئامێرە بێتەلەکانی (پەیجەرز) بریندار بووە".

هاوكات، وەزارەتی تەندروستی لوبنان  حاڵەتی ئامادەباشییان لە نەخۆشخانەكان ڕاگەیاندووە و هەر كەسێك ئەو ئامێرەی پێیە بەزووترین كات لەخۆی دووری بخاتەوە، چونكە بەهۆی تەینەوەی بە دەیان كەس بریندار بوون.



PM:05:58:17/09/2024